بانگەوازى ڕێكخراوە ناحكومييەكان بۆ دەسەلآت بۆ پابەند بوون بە بەرپرسيارێتيەكان سەبارەت بە پاراستن و گەيشتن لە عێڕاق
30 تشرينى يەكەم ٢٠١٧
لێژنەى هەماهەنگى ڕێكخراوە ناحكومييەكان بۆ عێڕاق (NCCI) كە بريتييە لە كۆڕبەندێك كە ١٥٩ ڕێكخراوى ناحكومى لەخۆدەگرێت كە هاريكارى و پاراستن دابين دەكات بۆ خەڵكى سڤيلى زەرەرمەند لە ململانَێكان لە عێڕاق، ئاگادارى ڕاگەيێندراوەكەى سەرۆكى هەرێمى كوردستان دەربارەى دەستلەكاركێشانەوەكەى لە بەروارى ١ تشرينى دووەم ٢٠١٧. داواكارين لە هەموو لايەنەكان دەكەين كەوا بەردەوام بن لەپێدانى گرنگى لەپێشينەيى بۆ پاراستنى خەڵكى سڤيل و بەدەمەوەهاتنەوەى مرۆيى وەهەروەها دەستكردن بە گفتوگۆى گشتگير و ئاشتيانە لەنێوان هەموو عێڕاقييەكان.
لە دواى ئەم ڕووداوەدا، شانبەشانى ئەم ڕووداوانەى ئە دواييەى كەركوك و سەلاحەددين و ديالى و نەينەوا، ئەندامانى NCCI كە پەيوەستن بە بوارى مرۆييەوە ئەم ڕاسپاردەو تێبينييانەى خوارەوە دەخەنە ڕوو: دواييانە بينيمان چۆن پشێويە سياسييەكان و بەكارهێنانى پچڕ پچڕى هێز لە ناوچە جێناكۆكەكان لە عيراق بووە هۆى دروست بوونى ترس وە نائارامى لە لاى هاولآتيانى عێڕاق. بە پێى نووسينگەى هەماهەنگى پەيوەندييە مرۆييەكان ، بەپێى OCHA و UNتەنها لە كەركوك و دەوروبەرى زياتر لە ١٠٠٠٠٠ كەس ماڵ و حاليان جێهێشتووە و هەزارانى تر لە ناوچە جێناكۆكەكان ئاوارە بوون لە پارێزگاكانى نەينەوا و هەولێر[1]. زۆرێك لەو ئاوارانە كەسانى زۆر دەستكورتن كە ژن و منداڵيان لەنێودايە كە خۆيان ئاوارە بوون لە بنەڕەتدا وە جارێكى تر بە هۆى ململانێكان ئاوارە بوونەوە ، وە بەهۆى بەردەوامى ئەم بارودۆخەوە هەموو لايەنەكان بيردەخەنەينەوە بەرامبەر بە بەرپرسيارەتييەكانيان سەبارەت بە:
- ڕێزگرتن لە مافى ئازادى مرۆڤ لە بوارى هاتووچۆ وگواستنەوە وە بەدەستهێنانى سەلامەتى و يارمەتى
- ڕێزگرتن لە ياساكانى ململانێ چەكدارييەكان وە دووركەوتنەوە لە هەر هێرشكردنێك بۆ سەر خەڵكى سڤيل يان ژێرخانى شارستانى
- دووركەوتنەوە لە توندوتێژى و كاركردن بۆ دەستەبەركردنى ڕچگاچارەى ئاشتييانە لە ناوچەى جێناكۆكەكان لە عێڕاق و كە هەموو هاولآتيان لەخۆدەگرێت.
پێوستە گرنگى پێشينەيى بدرێت بە گەيشتنى مرۆيى بێ سنوور بۆ يارمەتيدانى ڕێكخراوە مرۆييەكان لە گەيشتن بە ئاوارە تازەكان و ١١ مليۆن [2]كەس لە عێڕاق كە مەزندە دەكرێت پێوێستيان بە هاوكارى هەبێت. ڕێكخراوە ناحكوميەكان ڕووبەڕووى لەمپەرى زۆر بوونەتەوە سەبارەت بەگەيشتن بە هۆى گۆڕان لە هێڵەكانى كۆنتڕۆڵ، تواناكانمان لەڕووى گەياندنى هاوكاري مرۆيي بەردەوام لە كاتى گونجاو بەپێى پێداويستى كەسانى زەرەرمەند لە ململانێكان دەخاتە مەترسييەوە. ئێمە خەمبارين بەرامبەر بە سنوورداركردنى جووڵەى فەرمانبەرانى بوارى مرۆيى – هەريەك لە نێودەوڵەتى و نيشتيمانى – هەروەها تواناكانمان لە ڕووى كڕين و گواستنەوەى پێداويستييە مرۆييەكان. بەگرنگى دەزانين كەوا هەموو لايەنە كاراكان كائاسانى گەورە بكەن بۆ گەياندنێكى بەرفراوان و پارێزراو لەڕێى گرتنەبەرى ڕێوشوێنى ياسايى و فەرميى شەفافانەى گونجاو لەگەڵ چالاكييەكانى ڕێكخراوە ناحكومييەكان. داواكارين لە حكومەتى عێڕاق و حكومەتى هەرێمى كوردستان و هەموو لايەنە سەربازييەكان و دەسەلآتە خۆجێييەكان كە:
- يارمەتيدانى ڕێكخراوە ناحكومييەكان بۆ بەدەستهێنانى بەڵگەنامەى پێويستى داواكراو بۆ پێشكەشكردنى هاريكارى مرۆيى رزگاركەر: تۆماركردنى ڕێكخراوە ناحكومييەكان و مۆڵەتى ڤيزا و نيشينگە و نووسراوى گەيشتن.
- پتەو كردنى تۆماركردنى ڕێكخراوە ناحكومييەكان وە خێراكردنى بەدەستهێنانى فيزاى درێژخايەن و مۆڵەتى نيشتەجێبوون/ ئيقامە بۆ كارمەندان
- كارئاسانى لەبەرامبەر كڕين و گواستنەوەى هاوكارييە مرۆييەكان وەكو كەل و پەلى پزيشكى بۆ گەياندنيان بە زيانلێكەوتووانى قەيرانەكان.
كۆمەڵەى ڕێكخراوە ناحكوميەكان پابەندن بە خزمەت كردنى خەڵك لە هەممو ناوچەكانى عێڕاق چونكە تا ئێستا مەترسى هەيە لەسەر سەلامەتى و ڕەفاهەتيان.
لەكاتێكدا كە بەردەوامين لە كارى دەستەجەمعى بۆ گەيشتن بە لاوازترين چينى كۆمەڵگا، هێشتا بڕوامان وايە كە گەيشتن بە دەرەنجامێكى ئاشتيانە بۆ ململانێكان تەنها ڕێگاى بەواتايە بۆ نەهامەتييە مرۆييەكان لە عێڕاق.
بۆ زانيارى زياتر، يان پرسيار دەربارەى ميدياكان، تكايە پەيوەندى بكەن بە:
Richard McLaverty، بەڕێوەبەرى داكوكى، لێژنەى هەماهەنگى ڕێكخراوە ناحكومييەكان بۆ عێڕاق (NCCI)