24 نيسان 2018

ڕاپۆرتی NCCI - هەڵسەنگاندنی پێداویستییەكانی فێربوون لەنێو ڕێكخراوی مەحەلی ناحكومییەكان له‌ عێراق وكوردستانی عێراق

بە ڕاسپاردەکردنی لیژنەی هەماهەنگی ڕێكخراوە ناحكومییەكان لە پێناوی عێراق (NCCI)، وکە پشتیوانی دەکرێ لەلایەن ئاژانسی سویسری بۆ پەرەپێدانی وهاوكاری (SDC)، ئەم ڕاپۆرتە دەرئەنجامەكانی هەڵسەنگاندنی پێداویستییە هەمەلایەنەكانی فێربوون دەخاتەڕو كە لەلایەن ڕێكخراوی ناحكومیی بەریتانی (RedR) لەگەڵ ڕێكخراوە ناحكومییە نیشتیمانی و مەحەلییەكانی(ڕێكخراوە مەحەلییە ناحكومییەكانی) عێراق و كوردستانی عێراق لە نێوان ئازار و ئایاری 2017دا ئەنجام دراوە. ئامانجی سەرەكی هەڵسەنگاندنی پێداویستیی فێربوون بریتی بوو لەبەدیهێنانی تێگەیشتنێكی باشتر بۆ پێداویستییەكانی فێربوون و كەلێنی تواناكانی ڕێكخراوە مەحەلییە ناحكومییەكان، هاوشان بە گرتنەبەری ڕێگاگەلێكی گونجاو بۆ چارەسەركردنیان لە سیاقی ئێستا و داهاتوودا. هەروەها دەرئەنجامەكان بەشدار دەبێت لەو كارەی كە   لیژنەی هەماهەنگی ڕێكخراوە ناحكومییەكان لە پێناوی عێراقدا ئەنجامی دەدا، كە پەیوەستە بە "تواناسازی ڕێكخراوە مەحەلییە ناحكومییەكان لە ڕێی دەستەبەركردنی تواناگەلێكی باشتر و بەشداری زیاتر لە هەماهەنگی و بە هاناوەچوونی مرۆیی".


بۆ زانيارى زیاتر تكایه‌ راپۆرته‌كه لەم لينكەى خوارەوە‌ داونلۆد بكه

تحميل المرفقات :
قراءة 473 مرات
قيم الموضوع
(1 تصويت)